دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە سنە و گواستنەوەی چالاکێکی سیاسی بۆ بەندیخانەی ئورمیە
هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر و هاوکات چالاکێکی سیاسی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواسترایەوە.
هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر و هاوکات چالاکێکی سیاسی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواسترایەوە.
بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٧ی مارسی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، هاووڵاتیەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ئەمیر قادری کوردی میرزا کە کاتێکدا لە ڕێگای گوندی تەنگیسەر بووە، دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر قادری تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی شارەکی پەردیسی سنەیە. هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە لەبەردەست نیە.
ئەو سەرچاوەیە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەمیر تەنیا بە تۆمەتی ئەوەیکە کە گووڵی سوری پێ بووە و جامانەی لە مل کردووە دەستبەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە بەهروز شاکری هاووڵاتی خەڵکی دزەی مەرگەوەر ڕۆژی (شەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٣٠ مارس ٢٠١٩) دوای یەک مانگ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.
بێهروز شاکری کوری سەلیم لە رێکەوتی ١٠ی ڕەشەممە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.