تەقینەوەی مین دوو سەربازی لە سەقز بریندار کرد

هەنگاو:تەقینەوەی مین لە پادگانێکی نزیک شاری سەقز برینداربوونی دوو سەربازی ئەرتەشی لێکەوتەوە.

١٤ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:١٧

 

هەنگاو:تەقینەوەی مین لە پادگانێکی نزیک شاری سەقز برینداربوونی دوو سەربازی ئەرتەشی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١ی ئاوریلی ٢٠١٩) بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک پادگانی ئەرتەش لە شاری سەقز، لاقی دوو سەرباز بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو سەربازەی عەلی رەزا کەماڵی خەڵکی مەشهەد و عەباس ئەفرادی خەڵکی ئورمیە ڕاگەیاندووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ میدیایەکی حکومەتی ئێران، ئەو رووداوەی بڵاونەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە