ژنێک لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: ژنێکی لاو لە شاری کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٤ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٢:٤٤

 

هەنگاو: ژنێکی لاو لە شاری کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١ ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی دانیشتووی کرماشان بە ناوی ”شلێر قادری“ کچی سابیر بە هۆی کیشە لە گەڵ هاوژینەکەی و خەسووەکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری کرماشان ڕایگەیاند کە ، شلێر خەڵکی گوندی دەوان سەر بە بەخشی باینگانی پاوە بووە و ماوەی یەک ساڵ بووە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و لە کرماشان نیشتەجێ ببون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانیلەم ٢٠ ژن لە کوردستان خۆیان هەڵواسیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە