لاوێکی ئورمیەی بە هۆی هەژاریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو:گەنجێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە هۆی کێشەی ئابووری و بێکارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:٣٨

 

هەنگاو:گەنجێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە هۆی کێشەی ئابووری و بێکارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٩) لاوێکی کورد بە ناوی "جەمشید خەلیلی" خەڵکی ئاوایی خوشاکووی تەرگەوەڕێ ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناوبراو بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای بەهارەوە (یەک مانگ) لانیکەم ١٠ پیاو لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ٤ کەسیان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە