دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٩:٣٢
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٧ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد هەڵیان کوتاوەتەوە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و کوڕەکەیان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵیان بە ناوی ”ئامانج خوسرەوی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئامانج خوسرەوی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.