خۆکوشتنی کچێكی لاوی خەڵکی مەریوان
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٠٦
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩) کچێكی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی “دڵنیا رەحمانی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دڵنیا دەزگیراندار بووە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.ناوبراو پیشتریش دووجار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند ، ئەو کچەبە کەڵک وەرگرتن چەکی تاپڕ خۆی کوشتووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای بەهارەوە ١٣ ژن و کچ لە کوردستان خۆیان کوشتووە.