دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی لە کامیاران

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتووەتەوە.

٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٠٠:٠٠

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٧ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دوو هاووڵاتی کوردیان بە ناوەکانی مێهدی قوبادی و خالید زەمانی، دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیاریان گواستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران دەستبەسەر و دوای پشکنینی ماڵەکەیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

دوای تێپەربوونی یە حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتیە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە