فەڕۆخ عەبدی لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی میدیایی کورد لە ئورمیە دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢١:٢٦

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی میدیایی کورد لە ئورمیە دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٣ی بانەمەڕی ٢٧١٩ /٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٩)، فەڕۆخ عەبدی، چالاکی میدیایی و تێلێگرامی خەڵکی ئورمیە دوای تەواو. بوونی ماوەی ١٥ مانگ حوکمی بەنکرانەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

فەڕوخ عەبدی ڕۆژی شەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٧/ ١٠ی فێوریەی ٢٠١٨) لە شاری قشم کە لە باشووری ئێران هەڵکەوتووە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران و دواتر ئورمیە کرا.

ناوبراو  کە بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی ”ئامانج“ بوو، دوای داخرانی کەناڵەکەی حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر بۆ ١٥ مانگ کەم کرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە