دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە پیرانشار
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سێ ئەندامی بنەماڵەیەکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٧:٢١
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سێ ئەندامی بنەماڵەیەکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە گوندی ”ڕیگئاوێ‘ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و سێ ئەندامی ئەو بنەماڵەیان دەستبەسەر کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ”ڕەحمان قاسمی“ و دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی ”داود و شۆڕش“ دەستبەسەر کراون.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونتەوە.