خۆکوشتنی چوار هاووڵاتی لە کوردستان، یەکێکیان تەمەنی ١٧ ساڵ بووە

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان بە هۆکاری جۆراوجۆر هەووڵی خۆکوشتنیان داوە کە دوو لەوانە بە

٧ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٣١

 

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان بە هۆکاری جۆراوجۆر هەووڵی خۆکوشتنیان داوە کە دوو لەوانە بە هۆی هەژاری و نەدارییەوە خۆیان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،ڕۆژی شەممە (٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢٧ی ئاوریکی ٢٠١٩) گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی ئیلام، بە ناوی ئومید شەمس بە هۆی کێشەی ئابووری لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو گەنجە ٢٤ ساڵانە ماوەیەک پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو (٤ی بانەمەڕ/٢٤ی ئاوریل) گەنجێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی سنە بە ناوی سائیب خەلیلی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنجشەممە گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵانی خەڵکی بۆکان بە ناوی میکائیل ئیسماعیلی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

هەروەها، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو هاووڵاتیەکی تەمەن ٥٠ ساڵانی خەڵکی  گوندی کروندانی دێولان بە ناوی ئەسعەد جەوانمەردی بە هۆی هەژاری و نەداریەوە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە