کوژرانی هاووڵاتییەکی مەدنی لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی گوندی زەرواوی بانە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی جێگر لە پایگای زەرواوی شاری بانە لە کاتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی مەدەنی دایانە بەر دەستڕێژ و کوشتیان.

٧ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٠١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی جێگر لە پایگای زەرواوی شاری بانە لە کاتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی مەدەنی دایانە بەر دەستڕێژ و کوشتیان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٧ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای گوندی زەرواوی بانە تەقەیان لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی کامران ڕەحیمی کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی سەید سارم کردووە و کوشوویانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بانەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ، ئەو هێزانە حوکمی دەستبەسەر کردنی کامرانیان پێ بووە و ویستوویانە دەستبەسەری بکەن، بەڵام کامران هەڵهاتووە و ئەوانیش ئۆتۆمبێلەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کامران کوژراوە.

کامران ڕەحیمی مانگی ڕابردوو لە ناو شاری بانە تەقەی لە ڕاهێنەرێکی ایری بۆکس بە ناوی ئیبراهیم فولادی کردبوو و هەربۆیە لەلایەن دادگاوە حوکمی دەستبەسەر کرانی دەرکرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە