پۆلیسی فیدراڵی عێراق پێشـمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی ڕادەستی ئێران کرد
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای جیابوونەوە لە یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای جیابوونەوە لە یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە و پاش سێ مانگ ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دەزگای زانیاری عێراق شەوی هەینی (٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان بە ناوی کەماڵ ساڵحی تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی عەلی ڕادەستی ئێران کردووە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ ساڵحی پێشمەرگی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بووە و سێ مانگ پێش لەو حیزبە جیا بووەتەوە و لە شاری پردێ خۆی ڕادەستی هیزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە، کەماڵ ماوەی سێ مانگ لە کەرکووک بەندکراوە و وەک خۆی باسی کردووە لەو ماوەیەدا سێ جار لەلایەن کەسانی ئێرانییەوە لێپرسینەوەی لە گەڵ ئەنجام دراوە.
دوای ئەوەی کەماڵ ساڵحی بۆ بەندیخانەی ئیلام گوازراوەتەوە چارەنووسی نادیارە.