خۆکوشتنی دوو ژن و دوو پیاو لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی مەریوان و قەسری شیرین و دوو پیاو لە شارەکانی نەغەدە و سە
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی مەریوان و قەسری شیرین و دوو پیاو لە شارەکانی نەغەدە و سەلاسی باوەجانی، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هیناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١ی ئاوریلی ٢٠١٩) کچیکی گەنج بە ناوی زوهرە کۆنەپۆشی، بەنزینی بە سەر خۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بە هۆیزۆر بوونی ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەست داوە.
هەمان رۆژ، لاوێكی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “عوسمان رۆستەمی” تەمەن ٢٤ بە هۆی کیشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە (٨ی خاکەلێوە،٢٨ی ئاوریل) لاوێکی خەڵکی ئاوایی ماسوەی نەغەدە بە ناوی “یەعقوب مامەندی نەژاد” لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە،مامەندنژاد تەنها چەند ڕۆژ دوای تەواو کردنی سەبازی خۆی کوشتووە.
هەروەها سەرەتایی مانگی خاکەلێوە ژنێکی ٣٠ ساڵان خەڵکی ئاوایی سەید خەلیلی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “پەریوەش قەنبەری” بە هۆی کێشەی لەگەڵ هاوژینەکەی لەرێگای خواردنی ژارەوە خۆی کوشتووە.