بەندکراوێکی کورد بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا
هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی بۆکان بە هۆی ڕاوەستانی دڵ و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی لەو بەندیخانەیە، گیانی لەدەستدا.
١٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٠٢
هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی بۆکان بە هۆی ڕاوەستانی دڵ و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی لەو بەندیخانەیە، گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٣ی بانەمەڕ ٢٧١٩/ ٣ی مەی ٢٠١٩)، بەندکراوێكی بەندیخانەی بۆکان بە ناوی سامان ڕەزایی لە بەندیخانە تووشی راوەستانی دڵ بووە و بە هۆی کەمتەرخەمیی کارمەندی پزیشکی و پێداویستیە پزیشکیەکان و هەروەها درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، تەرمی سامان رەزایی گوازراوەتەوە پزیشکی دادوەریی و تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە تەرمکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
سامان رەزایی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی گواستنەوەی کەل و پەلی قاچاخ دەستبەسەر و لە بەندیخانەی بۆکان ڕاگیرابوو.