دوو بەندکراوی مەریوانی دوای دوو ساڵ ئازاد بوون

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی مەریوان دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد بوون.

١٧ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٣٣

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی مەریوان دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٧ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٧ی مەی ٢٠١٩)، ئەمیر ئەرژەنگی تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی موختار و و باسید ئەفشار تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ڕەزا دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان ئازاد بوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی شارە دێی نێ بوون، کۆتایی بەهاری دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزەکانی سپاسی پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەمیر و باسید دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان هەر کامەیان حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە