ئیدارەی شاروەوانی بۆکان نیوەشەو هەڵیکووتاوە سەر شوێنێکی نێرگەڵەکێشان و رووخاندویەتی
هەنگاو: هێزەکانی شارەوانیی بۆکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێکی نێرگەلە کێشان و رووخاندویانە.
٢٢ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٢٢
هەنگاو: هێزەکانی شارەوانیی بۆکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێکی نێرگەلە کێشان و رووخاندویانە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی یەکشەممە (٢٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ١٢ی مەی ٢٠١٩) هێزەکانی شارەداری بۆکان لە گەڕەکی عەلی ئاوای ئەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکانێکی نێرگەلە کێشان و بە بێڵی میکانیکی رووخاندوویانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەو شوێنە لە حاڵێکدا رووخاوە کە خاوەنەکەی لەوێ نەبووە و هەموو کەل و پەلەکانی لە ناو چووە.
ئەو سەرچاوەیە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو دووکانە مۆڵەتی هەبووە و تا ئێستا شارەوانیی بۆکان هۆکاری ئەو کارەی ڕانەگەیاندووە.