کەژوان ئازادیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان کە پێنج ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
٢ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٣:٥٠
هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان کە پێنج ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٢ی مەی ٢٠١٩)، کەژوان ئازادیان خوێندکاری دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان پاش پێنج ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
کەژوان ئازادیان ڕۆژی شەممە (٢٨ی بانەمەڕ / ١٨ی مەی) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.
کەژوان خەڵکی گوندی ”یەنگیجە“ و خوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری مەریوانە.