دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کامیارانی دوای ٣ مانگ

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران کە سێ مانگ پێش دەستبەسەر کراون، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

٤ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٩:٤٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران کە سێ مانگ پێش دەستبەسەر کراون، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ مانگ پێش و هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کردنی زیاتر لە دە هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، دوو هاووڵاتیی دیکەش دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کامیارانەوە لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ”باسام مورادی“ و ” کۆسار مورادی“ سێ مانگ  پێش دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە باسام لە کامیاران و کۆسار لە کرماشان و هەر دوویان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان دوای سێ مانگ نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە