بۆکان.. لە دوو ڕۆژدا سێ کەس خۆیان کوشتووە
هەنگاو: لە دوو رۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، دوو کەس لەوانە ١٧ ساڵان بوون.
٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٠:٥٥
هەنگاو: لە دوو رۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی لە بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، دوو کەس لەوانە ١٧ ساڵان بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٦ی مەی ٢٠١٩) کچێكی تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی ئوشتەپەی بۆکان بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە بۆکان ناسنامەی ئەو کچەی “هایدە عەزیزپوور” ڕاگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو کوڕێكی لاو بە ناوی ئومید زەهرابی بە هۆکاری نادیار لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەمان ڕۆژ، کورێکی ١٧ ساڵان بە ناوی “مەسعوود رەسووڵپور” بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.