بەرپرسی ئیدارەی ئاگایی شارێکی پارێزگای کرماشان لەلایەن کەسانی نەناسراوە کوژرا

هەنگاو: یەکێک لە فەرماندە نیزامیەکانی شاری ئیسلامئاو لە پارێزگای کرماشان کوژرا.

٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٣:٣٦

 

هەنگاو: یەکێک لە فەرماندە نیزامیەکانی شاری ئیسلامئاو لە پارێزگای کرماشان کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٦ی مەی ٢٠١٩) ئۆتۆمبیلی ئیدارەی ئاگایی ئیسلامئاوا لە گەڕەکی جیهاد لەلایەن کەسانی نەناسراو درایە بەرد دەستڕێژی گوللە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هۆی شەر ووتێکهەڵچوون لە نێوان ئەو دوو لایەنە ، کورش حاجی مورادی، بەرپرسی ئیدارەی ئاگایی ئەو شارە، بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

تا ئێستا لایەنی بەرانبەری ئەو تێکهەڵچوونە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە نازانرێت کە ئەنجامدەرانی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەی حکومەتی ئێران بوون یان کەسانی ناڕازی دانیشتووی ئەو شارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە