برینداربوونی کاسبکارێکی کورد لە مەریوان
هەنگاو:کاسبکارێکی کورد لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.
٧ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٠٨
هەنگاو:کاسبکارێکی کورد لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی رمۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە (٦ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٧ی مەی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری مەریوان تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردوە و کاسبکارێکیان بریندار کردوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەو کاسبکارە بریندارەیان”ناسر ئەوەلیان” ڕاگەیاندووە.
ئەو کاسبکارە تەمەن ٥٥ ساڵانە خەڵکی ئاوایی میانەی سەربە سنە و دانیشتووی شاری مەریوان بووە.
ناسر ئەوەلیان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان و ئێستا لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.