ڕۆژنامەنووسێکی ئیلامی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەیکی بانگ کرا

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، .

١٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٣:٠٧

 

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٦ مەی ٢٠١٩)، کاوە (نەجەف) مێهدی پوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕێگای ئاگادارییەکی ئەلەکترۆنییەوە پێی ڕاگەیەندراوە کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە ئیدارەی جێبەجێکردنی حوکمەکان بناسێنێت.

بە پێی ئەو ئاگادار کردنەوە، ناوبراو دوای پێنج ڕۆژ لە بە دەست گەیشتنی ئەو پەیامە دەبێ خۆی بەو ناوەندە بناسێنێت.

 کاوە مێهدی‌پوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی حەفتەنامەی ”باختر زمین“ ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بانگهێشت کراوە و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی پێ ڕاگەیەندراوە. ئەو حوکمە مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ لەلایەن لقی ٥ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران و هەروەها پڕوپاگەندە دژی حوکمەت بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە