دەنگ و ڕەنگی ئیران باس لە دەستبەسەر کردنی سێ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان دەکات

هەنگاو: سەرچاوەەی ئەمنیەکانی ئێران باس لە دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی چەکداری یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەرێ حکومەتی ئێران دەکەن.

١٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٥:٠٨

 

هەنگاو: سەرچاوەەی ئەمنیەکانی ئێران باس لە دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی چەکداری یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەرێ حکومەتی ئێران دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٣١ی مەی ٢٠١٩)، دەنگ و ڕەنگی ناوەندی پارێزگای سنە، بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک، ڕایگەیاند کە گروپێکی سێ کەسی دژە شۆرش (مەبەست حیزبە کوردستانییەکان) دوای شوێن پێ هەڵگیرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

بەرپرسێکی سەربازی لەمبارەوە دەڵێت کە، ئەو کەسانە ویستویانە لە ڕۆژی قودس کردەوەی خراپکارانە ئەنجام بدەن. بەڵام کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو کەسانە دیار نیە.

هەتاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حزب و لایەنێکی کوردستانی لەمبارەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو نەکردووەتە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە