هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
١٢ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٥:٤٠
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (١٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”پوریا وەیسی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پوریا وەیسی لە نێو دووکانەکەی خۆیدا (مۆبایل فرۆشی) و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.
پوریا وەیسی چوار مانگ پێشیش بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەر کرابوو.