پێش نوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: پێش نوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان بە هۆی ئەوەی کە ڕۆژی سێشەممەی وەکوو جێژن .

١٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٣:٠١

 

هەنگاو: پێش نوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان بە هۆی ئەوەی کە ڕۆژی سێشەممەی وەکوو جێژن ڕاگەیاندبوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە (١٣ی جۆزەردانی ٢٠١٩ / ٣ی ژوئەنی ٢١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات. هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەلا عەبدولقودووس حوسێنی پێش نوێژی مزگەوتی خاتەمەولئەنبیای شاری جوانڕۆ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  مەلا عەبدولقودووس بە هۆی ئەوەی کە ڕۆژی سێشەممەی وەکوو جێژن ڕاگەیاندبوو، دەستبەسەر کراوە.

ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مامۆستایانی ئایینی کوردیان بانگ کردبوو و پێیانیان ڕاگەیاندبوو کە لەبەر ئەوەی ڕۆژی سێشەممە هاوکاتە لەگەل سیەمین ساڵڕۆژی مردنی خومەینی، نابێت ئەو ڕۆژە وەکوو جێژن ڕابگەیەنن.

یەکێک لە دانیشتوانی جوانڕۆ لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ، مەلا سەیفوڵڵا حوسێنی باوکی  مەلا عەبدولقودووس ڕۆژی سێشەممە پێشنوێژی نوێژی جێژنی کردووە. مەلا سەیفوڵڵا پێشتر حوکمی بەندکران و دوورخرانی بەسەردا سەپابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی  مەلا عەبدولقودووس لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە