خۆکوشتنی لاوێکی ٢٠ ساڵان لە پیرانشار
هەنگاو:لاوێکی پیرانشاری بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
١٩ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٢٣
هەنگاو:لاوێکی پیرانشاری بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٨ی ژوئەنی ٢٠١٩) لاوێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی بێهزاد موستەفاپور، کوری عوسمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی رایگەیاند کە، بێهزاد هیچ کێشەیەکی نەبووە و هیچ زانیاریەکمان لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو نەزانیوە، لەسەر بەڵگەکانی نەخۆشخانەی نووسراوە هۆکاری خۆکوشتنەکەی نادیارە.
بێهزاد کە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، لەم دواییانەدا سەربازی تەواو کردبوو و هەر ئەو ڕۆژە کارتی کۆتایی سەربازییەکەی وەر گرتبوو.