لە پیرانشار بە تیزاو هێرش کرایە سەر پیاوێک
هەنگاو: هاوکات لەگەڵ بڕانەوەی حکومی سێدارە بۆ ئەوانەی تیزاو بە خەڵکدا دەپرژێنن لەلایەن پەرلمانی ئێرانەوە، دوو حاڵەتی تیزاو پڕژاندن لە شاری
هەنگاو: هاوکات لەگەڵ بڕانەوەی حکومی سێدارە بۆ ئەوانەی تیزاو بە خەڵکدا دەپرژێنن لەلایەن پەرلمانی ئێرانەوە، حاڵەتێکی تیزاو پڕژاندن لە شاری پیرانشار ڕووی داوە و بووەتە هۆی بریندار بوونی پیاوێک.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (١٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٩ی ژوئەنی ٢٠١٩) هاووڵاتیەکی تەمەن ٣٦ ساڵان بە ناوی “فەرعان ئەحمەدی نەژاد” لە شەقامی قودسی پیرانشار لەلایەن کەسێکی نەناسراو تیزاوی پێداکراوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ڕایگەیاندووە، فەرعان لە بەشی و دەم و چاویبە بە سەختی بریندار بووە و دوای دەرمانی سەرەتایی، لە نەخۆشخانەی خومەینی پیرانشار لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، فەرعان لەو شەقامە دووکانی بووە و ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەری بە پەرۆ سەروچاوی خۆی داپۆشیوە.
ئەو دوو هێرشە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە پەرلمانی ئێران سزای سێدارەی بۆ ئەو کەسانە کە بە تیزاو هێرش دەکەنە سەر خەڵک دیاری کردووە.