ئومید شامحەمەدی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا
هەنگاو: ئومید شامحەمەدی مامۆستای خەڵکی دیواندەرە کە لەکاتی مانگرتنی گشتی مامۆستایان لە پاییزی ساڵی ڕابردو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی
هەنگاو: ئومید شامحەمەدی مامۆستای خەڵکی دیواندەرە کە لەکاتی مانگرتنی گشتی مامۆستایان لە پاییزی ساڵی ڕابردو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئێران، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٩ی ژوئەنی ٢٠١٩)، ئومید شامحەمەدی مامۆستای دیواندەرەیی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومید شامحەمەدی دوای دەستبەسەرکران بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گوازراوەتەوە.
ئومید شامحەمەدی، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٤ی فێوریەی ٢٠١٩)، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئومید شامحەمەدی بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگرتنی گشتی مانگی خەزەڵوری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو.