کاسبکارێکی نەغەدەیی لە سەردەشت بریندار کرا
هەنگاو: لە کۆتایی هفتەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بە دەسڕێژی گوللە و شۆفێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.
٢١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢١:٤٥
هەنگاو: لە کۆتایی هفتەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بە دەسڕێژی گوللە و شۆفێرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٦ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی چۆمانی سەردەشت، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی نەغەدەیان بە بیانووی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ داوتەوە بەر دەستڕێژی گوللە.
لە ئاکامی ئەو تەقە کردنەدا، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بە ناوی “سیروان عەزیززادە” خەڵکی خەلیفانی نەغەدە بە سەختی بریندار کراوە.
سیروان عەزیززادە، خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچوکە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.