هێزەکانی سپای پاسداران گوندی ڕەزاویان گەماڕۆ و ئاگریان لە کۆساڵان بەردا
هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانووی هەبوونی هێزێکی کوردستانی لە یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا، ئەو گوندەیان گەمارۆ و کوێس
هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانووی هەبوونی هێزێکی کوردستانی لە یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا، ئەو گوندەیان گەمارۆ و کوێستانەکانی کۆساڵانیان ئاگر تێبەرداوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەعات ١٠ تا ١١ شەوی یەکشەممە (٢٦ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٦ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانووی هەبوونی گریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ڕەزاو و گوندەکەیان گەمارۆ داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەو هێزانە ماوەی یەک کاتژمێر ئاوایی ڕەزاویان گەمارۆ داوە و بە بێ ئامانج و کوێرکوێرانە تەقەیان لە داوێنەکانی کۆساڵان و دەورووبەری گوند کردووە کە ئاگر گرتنی داوێنی کۆساڵانی لێکەوتووتەوە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، خەڵک دوایی چەند کاتژمێر ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە.