خۆکوشتنی کچیکی تەمەن ١٩ ساڵ لە سنە
هەنگاو: کچێكی لاوی خەڵکی شاری سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٢٠
هەنگاو: کچێكی لاوی خەڵکی شاری سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەوآڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە(٥ی پووشپەری ٢٧١٩/ ٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٩) کچیکی لاوی خەڵکی سنە بە هۆی کێشیی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٩ ساڵانە”شیما خوسرەوی نیا” ڕاگەیەندراوە و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هیناوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٦ ژن لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.