کاسبکارێکی کورد لە سنوورەکانی هەورامان بریندار کرا
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.
٧ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٤٩
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی پێنج شەممە (٦ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٧ ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ملەی تەتەی هەورامان دەستەیەک کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کاسبکارێک بریندار بووە.
ناسنامەی ئەو کاسبکارەی کە بریندار بووە ”عەلی حەسەنی“ ڕاگەیەندراوە کە لاقی کراوەتە ئامانج و پێکراوە.
ڕۆژی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مەریوان نەشتەرگەری بۆ عەلی حەسەنی ئەنجام دروە و باری تەندروستی جێگیر ڕاگەیەندراوە.