دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم نۆ هاووڵاتی کوردیان لە شاری سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کردووە.

٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:١٩

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی  حکوومەتی ئێران لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم نۆ هاووڵاتی کوردیان لە شاری سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٦ی پووشپەری ٢٧١٩/ ٢٧ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلاسی باوەجانی نۆ هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە یەکێک لەوان کارمەندی ئیدارەی پەروەردەی و بارهێنانی ئەو شارەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات “سالار رەمەزانی” کارمەندی ئیدارەی پەروەردە سەلاس و هەشت هاووڵاتی خەڵکی ئاوای بزمیرئاوای ئەو شارەیان بە ناوەکانی”عەلی ڕۆستەمی، فەرزاد ڕۆستەمی، نازار جەمشیدی، وەحید مێهروەز، ئیمان ڕۆستەمی، فەرشاد میری، شاهین ئاغاوەیسی و پژمان ئومیدیان دەستبەسەر کردووە”.

ئەو ٩ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و دوای ٣ رۆژ لە دەستبەسەر کرانیان چارەنوسیان ناڕوونە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە