دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٢٥

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٩ی پووشپەری ٢٧١٩/ ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە چوار هاووڵاتیی کوردی ناوچەی مەرگەوەڕیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون، سەرهەنگ بابەکری خەڵکی ئاوای فلکان و عابد محەەدی، حەسەن بەراتی و عارف محەمەدی ڕاگەیەندراوە کە هەر سێیان خەڵکی ئاوایی باوانن.

ئەو چوار هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دراونەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە