دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٦ ساڵ لە نۆدشە
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەوسوود، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی بە تەمەن لە شاری نۆدشە و دەستبەسەریان کردووە.
١١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٣٩
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەوسوود، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی بە تەمەن لە شاری نۆدشە و دەستبەسەریان کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی ”عەلی مەحموودی” تەمەن ٦٦ ساڵان و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتە تەمەن ٦٥ ساڵآنە لەبەردەست نیە و بەداوداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.