دوو برای مەهابادی کە دوو برای دیکەیان کووشتبوو لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مەهاباد کە هاوینی پار لە شەڕێکی بنەماڵەیییدا، دوو برای دیکەیان کووشتبوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان،

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٤:٠٤

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی مەهاباد کە هاوینی پار لە شەڕێکی بنەماڵەیییدا، دوو برای دیکەیان کووشتبوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو برای خەڵکی گرەدشیلانی سەر بە بەخشی خەلیفانی مەهاباد، کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، لە شەرێکی بنەماڵەییدا دوو برای دیکەیان کووشتبوو، دوای نێوبژیوانی ریش سپی و خەڵکی خێرخواز و لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان لە پەتی سێدارە ڕزگاییان بوو.

دوو برای بکوژ و دوو برای کوژراو، خزمایەتیان پێکەوە هەبووە و پێکەوە خاڵۆزا و پورزا بوون، لە ڕۆژی شەردا کە لەسەر ئاودێری و زەوی و زار ڕووی دابوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەو دوو برا، دوو خاڵۆزای خۆیان بە ناوەکانی”تاهیر مەولانی و محەممەد مەولانی”یان بە چەک کوشتبوو و دوو خاڵۆزای دیەکی خۆیان بە ناوەکانی عەزیز و عەلی، بریندار کردبوو.

ئەو دوو برا دوای دەستبەسەرکران لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، حکومی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە