دەستبەسەر کرانی ٢٣١ هاووڵاتیی کورد لە شەش مانگدا

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی،

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:١٩

 

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، لانیکەم ٢٣١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەە کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێو ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون ١٧ ژن، ٧ منداڵ، ٢ خوێندکار، ٥ مامۆستا و ٢ پارێزەر دەبیندرێن.

 

جیاکردنەوە بە پێی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان

چالاکانی سیاسی: ١٨٠ حاڵەت.

چالاکانی مەدەنی: ٢٧ حاڵەت.

چالاکانی کرێکاری و کۆڵبەران: ١٤ حاڵەت.

چالاکانی مەزهەبی: ١٠ مورد.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ١٠٨ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٧٨ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ٤١ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ٤ حاڵەت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە