برینداربوونی دوو پێشمەرگە بە هۆی بوردمانی فڕۆکەکانی ئێرانەوە

هەنگاو: فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چەندین جار، بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێرانیان لە سنوری

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٣١

 

هەنگاو: فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ چەندین جار، بنکە و بارەگاکانی  حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێرانیان لە سنوری پیرانشار و چۆمان بوردمان کرد و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دوای ئەوەیکە تۆپخانەکانی سپای پاسداران، ماوەی دوو کاتژمێر بەرزاییەکانی بەربەزین و هەڵگوردیان لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان تۆپباران کردووە، فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە سوڕاونەتەوە و چندین جار ناوچەکەیان بومباران کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە دوو پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بریندار بوون کە یەکێکیان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گوازراوەتەوە.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران ئێستاش خەریکی بوردمان کردنی بەرزاییەکانی بەربزین و سیدەکان سەر بە شاری سۆران لە باشووری کوردستانن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە