دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی کورد لە مەهاباد
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٥:٢٤
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی”شێرکۆ عەباسی تاهیر و هوشیار ئەمینی” و هەردوویان دەستبەسەر کردوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و دواتر ماڵی شەخسی ئەو دوو هاووڵاتیە لەلایەن پشکێندراون.
دوای دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەر دەستدا نیە.