دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە سایین قەڵا
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
٢٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:٠٧
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی رمۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سایین قەڵا، هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی”قوزڵوو” و سێ هاووڵاتی کوردی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک کە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەی حکومەتی ئیران دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەو کەسانە”مەحموود قسمەتی، عەلی ئیبراهیمی و خالید رەحیمی” ڕاگەیەندراوە.
هەروەها، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی “مەحموود سەبووری” دەستبەسەر کرابوو. تا ئیستا لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.