تەقینەوەی مین لە ئیلام قوربانی لێ کەوتەوە
هەنگاو: یەکێک لە کارمەندانی گروپێکی گەڕان بە شوێن تەمری کوژراوانی شەڕی ئێران و عیراق، لە ناوچەی سنووری ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین سەختی بریندار بووە.
٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٣:٠٤
هەنگاو: یەکێک لە کارمەندانی گروپێکی گەڕان بە شوێن تەمری کوژراوانی شەڕی ئێران و عیراق، لە ناوچەی سنووری ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین سەختی بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە(٢٤ی پووشپەری ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٩) ،بە هۆی تەقینەوەی مین بەجێماوی شەڕی ٨ساڵەی ئێران و عێراق لە کوێستانی کەلەقەندی ئیلام، یەکێک لە لە کارمەندانی گروپێکی کە کاریان گەران بە دوای تەرمی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراقە،بە سەختی بریندار کراوە.
ناسنامەی ئەو کەسە “یەعقووب حاجی پوور” تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی ئیلام راگەیەندراوە.
یەعقووب حاجی پوور سەرەڕایی ئەوەیکە لاقی چەپی پەڕیوە، سەر و چاو و سکیشی پێکراوە.