دەستبەسەرکانی کاسبکارێکی خەڵکی ڕوانسەر لە کرماشان

هەنگاو: کاسبکارێكی خەڵکی روانسەر، دوای ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکەی بە ١١ گوللە لەلایەن هێزی ئینتزامیەوە درایە بەر دەسترێژ، دەستبەسەر کرا.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٥٨

 

هەنگاو: کاسبکارێكی خەڵکی روانسەر، دوای ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکەی بە ١١ گوللە لەلایەن هێزی ئینتزامیەوە درایە بەر دەسترێژ، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٤ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزە ئینتزامیەکانی ئێران لە شاری کرماشان  ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی روانسەریان بە ناوی عەدنان فەرەجی کوری فەرەج، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “ژێرەژاوی” دایە بەر دەسڕێژی گوللە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامیەکان دوای تەقە کردن لە ئۆتۆمبێلی عەدنان، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوایان گواستووەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند عەدنان فەرەجی چەند گسکی کارەبایی لە نێو ئۆتۆبمێلەکەیدا بووە و جۆری ئۆتۆمبیلەکەی (پژۆ ٤٠٥) بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە