ژنێکی کورد لە مەهاباد لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٩:٤٢

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد بە ناوی ”مەلێحە ساڵحیان“ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجی کراوە.

مەلێحە ساڵحیان خەڵکی میاندواو بووە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جیبەجێ کراو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە