کاسبکارێکی کورد لە ئەهواز کوژرا

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد لە شاری ئەهواز لەلایەن هێزە ئینزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٣٠

 

هەنگاو: کاسبکارێکی کورد لە شاری ئەهواز لەلایەن هێزە ئینزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٧ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە بازگەی چوونە ناوەوەی شاری ئەهوز تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆڤێرەکەیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کاسبکارەی ”میلاد فەتحی“ خەڵکی کامیاران ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

ئەو کاسبکارە کوردە بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاق تەقەی لێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە