سێ چالاكی كورد حوكمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ به‌ندكرانیان به‌ سه‌ردا سه‌پا

هەنگاو: سێ هاووڵاتی کورد لەلایەن دەزگای دادوه‌ریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا

٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتی کورد لەلایەن دەزگای دادوه‌ریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا محەمەد میرزایی هاووڵاتی خەڵکی ماکۆ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیەوە بە تۆمەتی” گردبوونه‌وه‌ دژی واسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و”ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزب كوردستانییه‌كانی ە دژبەری حکوومەتی ئێران” حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەدا سەپاوه‌  کە بە پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان ماوەی ٥ ساڵ لەو حکومە دەبێ جێبەجێ بکرێت.

محەمەد میرزایی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان بوە و دوو ساڵ پش دوای ئەوەی ئەماننامەی لە ئێران وەرگرتووە گەراوەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆرشی ئورمیە هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی نەڵاسی سەردەشتی بە ناوی عەبدوڕه‌حمان حەسەن نەژاد کوڕی سەعیدی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی بە ٣٠ مانگ بەندکران حوکم دا.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە (٢٧ی پووشپەری ی ٢٧١٩/ ١٨ی ژوئیەی ٢٠١٩)، موختار زارعی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنەی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پرپاگەندە دژی نیزام حوكمی یەک ساڵ بەندکرانی به‌ سه‌ردا سه‌پا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە