نادیار بوونی چارەنووسی دوو کەس دوای دۆزینەوەی سەدان سکەی زێڕ

هەنگاو: دۆزینەوەی سەدان سکەی زێڕی مێژووی لە ناوچەیەکی کوردستان دوای دۆزرانەوە بە تاڵان چوون و چارەنووسی دوو کەسیش لەو پەیەوەندییەدا نادیارە

١ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٤٣


هەنگاو: دۆزینەوەی سەدان سکەی زێڕی مێژووی لە ناوچەیەکی کوردستان دوای دۆزرانەوە بە تاڵان چوون و چارەنووسی دوو کەسیش لەو پەیەوەندییەدا نادیارە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، لە ناوچەی گڵەزەردی سەر بە قەزای سەید سادق ، سەدان سکەی زێڕی مێژوویی لە لایەن چەند کەسێک دۆزرایە و بە تاڵان چوو .
هەواڵنێری هەنگاو دوای وتووێژ لەگەڵ ئاودێر ل . ج. خوێندکاری بەشی ئاسەوارناسی لە زانکۆی سلێمانی، ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی ۱۰ / ۸ / ۲۰۱۸ لە ناوچەی گڵەزەردی سەر بە قەزانی سەید سادق لە کاتی هەڵکەندنی بنە دار ، دەیان سکەی مێژوویی لە لایەن “ماردین ک . م” دۆزرایەوە . ناوبراو لە درێژەدا وتی کە بە ڕەزامەندی ماردین ک. م. ، بڕیار وابوو هەموو سکە دۆزراوەکان ڕادەستی حکوومەت بکرێن بۆ ئەوەیکە وەک سامانێکی مێژوویی و مرۆیی لە یەکێک لە موزەخانەکانی کوردستان بپارێزرێن . بەڵام پێش ئەوەیکە ڕادەستی حکومەت بکرێن ، لە لایەن چەند کەسێکی هەلپەرەست و بەرژەوەندیخوازەوە بە تاڵان بردران .
ئاودێر لە دڕێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ناو ئەو کەسانەدا کە دەستیان لە ئاوکردنی ئەو ئاسەوارانەدا هەبووە کەسانی بەرپرس و سیاسیش هەبوون . ناوبراو باسی لە باندێکی ئێرانی کرد کە دەستێکی باڵایان هەیە لە تاڵان کردنی سامانی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا کە کەسانێکی بەرپرس وەک “ع. س” و “ د. س. ف” هاودەست و هاوکاریانن لە دزین و بێ سەرو شوێن کردن و فڕۆشتنی سامانە مێژووییەکانی کوردستان لە بازاڕی ڕەشدا .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاند کە دوو کەس بە ناوەکانی “ماردین ک. م” و “وەرزێڕ ن. ” ، ۱۰ ڕۆژ دوای دۆزینەوەی ئەو ئاسەوارە مێژووییانە ، بێ سەرو شوێن کراون و ئاودێر ل. ج. گومانی ئەوە دەکات کە لە لایەن “ع. س” و “د. ف . س” وە کوژراو و بێ سەرو شوێن کرابن . بە وتەی ئاودێر بنەماڵەی ئەو دوو کەسە هیچ جۆرە زانیارییەکیان لە بابەت شوێن ، مان یا نەمانی ماڕدین و وەرزێڕ نییە .
شایانی باسە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ، چەندین هەواڵ و ڕاپۆرتی لەوچەشنە لە دزین و بە تاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان ، لە ناوچەکانی ئیلام ، قوڕوە ، سەقز ، سەڵماس ، کەلار و هەورامان بڵاو بۆتەوە و لەلایەن هێج ناوەند و دەسەلاتێکەوە بەدواداچوونیان بۆ نەکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە