ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی خوێندكارێك له‌ خۆی و هاووڵاتییه‌ك له‌ سنه‌

هه‌نگاو: له‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی كورد له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، خوێندكارێك له‌ خۆی و هاووڵاتییه‌كیش له‌ سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٥٨

 

هه‌نگاو: له‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی كورد له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، خوێندكارێك له‌ خۆی و هاووڵاتییه‌كیش له‌ سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خوندكارێكی خه‌ڵكی خۆی به‌ ناوی جه‌بار دودكانلوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

جه‌بارد دودكانلوو خوێنداری زانكۆی ئازادی خۆی بووه‌ و به‌ هۆی وه‌وه‌ی چه‌ند سویچی نه‌خشێندراو به‌ ئالای كوردستانی پێبووه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ (١٥ی پووشپه‌ڕی ٢٧١٩ /٦ی ژوویه‌ی ٢٠١٩)، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی ڕه‌مه‌زان سولتانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردنی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و ژنه‌كه‌ی توانیویه‌ جارێك چاوی پێبكه‌وێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە