ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ٢١ی پووشپەر هەتا ڕۆژی هەینی ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧١٩، لانیکەم ٦٣ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
كۆڵبه‌ران و كاسبكاران(٩ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا سێ كاسبكار و كۆڵبه‌ری كورد به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژراون و ٦ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و كاسبكار و كۆڵبه‌رانه خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌قه‌ده، قوروور، سه‌رده‌شت، بانه، سه‌قز و كامیاران بوون.
سێداره (٧ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی ئه‌و حه‌فته‌یه‌دا دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئورمیه و دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار و میاندواو له به‌ندیخانه‌كانی ئورمیه و مه‌هاباد له سێداره دراون كه كه‌سێكیان ژن بووه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كران و حوكمه‌كان (٣٦ حاڵه‌ت)
به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی هه‌نگاو، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٠ هاووڵاتیی كورد له شاره‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، تیكاب، سایین قه‌ڵا، سنه، مه‌ریوان، ئورمیه و ڕوانسه‌ر و خۆی به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و هاوكاری حیزبه كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌تی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هه‌روه‌ها، شه‌ش هاووڵاتیی كورد له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی ئێرانه‌وه، به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و مه‌زهه‌بی حوكمی ٢٥ ساڵ و ٦ مانگ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
مین (١ حاڵه‌ت)
حه‌فته‌ی ڕابردوو هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئیلام به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له سنووره‌كانی ئه‌و شاره به سه‌ختی بریندار بوو.
خۆكوشتن (٨ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی وه‌و حه‌فته‌یه‌دا ٨ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار، ئورمیه، سه‌قز، سنه، تیكاب و قوتوور به هۆی كێشه‌ی خێزانی و هه‌ژارییه‌وه خۆیان كوشتووه كه ٢ كه‌سیان ژێر ١٨ ساڵ بوون.
كرێكاری (٢ حاڵه‌ت)
له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و تیكاب به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.