خۆکوشتنی دوو ژن و دوو پیاو لە شارەکانی کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، پیرانشار و قوتوور کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
٣١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٠٦
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، پیرانشار و قوتوور کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٣٠ی پووشپەری ٢٧١٩/ ٢١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، ژنێکی لاو لە کرماشان بە ناوی “نگین سەرمەستی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوکات، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵانی خەڵکی قوتوور بە ناوی “شەمسەدین سوڵتانی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.
حەفتەی ڕابردووش کچێكی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە ناوی “حەدیس کەریمی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها لە شاری پیرانشاریش هاووڵاتیەک بە ناوی حوسەین کاکە مەلا خۆی هەڵواسیوە.