حوکمی خەلیل کەریمی بۆ دوو مانگ کەم کرایەوە
هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.
٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٤٥
هەنگاو: حوکمی بەندکرانی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی ٢ مانگ بەندکرانی خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. ئە وحوکمە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە دەرکرابوو.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بانگهێشت و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان پێ ڕاگەیاندرابوو.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لەڕێگای بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و هەروەها بەشداری لە کەمپەین نا بۆ لەسێدارە دانی ڕامین حوسێن پەناهی بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.